نوجەبا: ئەمریکا سەرچاوەی تەواوی گرفتەکانە لە عێراق دا
ئەندامێکی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق پێی داگرت: لەشکریانی ئەمریکی دەبێ لەم وڵاتە بڕۆنە دەرەوە، چونکو سەرچاوەو ھۆکاری سەرەکیی تەواوی چورتم و گرفتەکانی گەلی عێراقن.
بە پێی ڕاپۆرای ڕۆزی سێ شەممەی ئێرنا، «فوراس یاسری» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وێڕای بە پێویست زانینی جێبەجێ کردنی پەسەند کراوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پێویستیی وەدرەنانی لەشکریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی وتیشی: دەوڵەتی عێراق ئەرکمەندە بە ڕاپەڕاندنی ئەم پەسەند کراوەیە.
«یاسری» جەختی کرد: خەمساردی لە وەدەرنانی ئەمریکا لە وڵات دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تاقمە خۆڕاگرەکان خۆیان لەم بابتە تێ گەیەنن.
ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینییەوە لە عێراق دا مۆڵ دراون کە گەورەترین بنکەی سەربازییان لە «عەینۆلئەسەد» لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو باڵوێزخانەکەشیان لە ناوچەی سەوزی بەغدایە.