کاردانەوەی نوجەبا بە پەلامارەکانی تورکیا: حکومەت بێدەنگ بێت ، ھەنگاو دەنێین
بزووتنەوەی نوجەبای عێراق رایگەیاند ، بێتوو حکومەت لە بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری وڵات ھەڵوێستی نەبێت ، خۆڕاگریی خۆی ھەنگاوی پێویست ھەڵدەگرێت .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رەخنەی گرت لە بێدەربەستیی حکومەتی مستەفا کازکی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر پەلامارەکانی تورکیا لە باکووری عێراق گوتی ، ھەڵوێستی فەرمیی لاواز وایکردووە وڵات ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و دەستدرێژکاریی .
بزووتنەوەی نوجەبا لە ھێزەکانی تورکیا و حکومەتی ئەم وڵاتەی ویست بەر لەوەی کە دەست بدەنە وەھا کاربە حیساباتی خۆیان پێداچوونەوە بکەن .
ئەرتەشی تورکیا ھەڵمەتێکی ھێرشبەرانەی ناسراو بە چنگی ھەڵۆی 2 لە سەرلەبەیانیی چوارشەممەوە لە دەڤەری گارە ی پارێزگەی دھۆک دەستپێکردووە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵوێستێکی فەرمییان لەمبارەوە نیشان نەداوە .