ڕەخنەی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393029-ڕەخنەی_نوێنەرانی_پەرلەمانی_عێراق_لە_دەستوەردانی_تورکیا_لە_کاروباری_نێوخۆیی_ئەم_وڵاتە
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی عێراق، وتی: جم و جوڵ و ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا بۆ ھەرش کردنەسەر ھەرێمی کوردستان تەواو پڕمەترسییەو بێ دەنگەلێکردن ھەڵناگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2021 15:55 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتە

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی عێراق، وتی: جم و جوڵ و ھەڕەشەو گوڕەشەکانی تورکیا بۆ ھەرش کردنەسەر ھەرێمی کوردستان تەواو پڕمەترسییەو بێ دەنگەلێکردن ھەڵناگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، «بەدر زیادی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق دەبێ دەستبەجێ تەگبیرێک بکات و پێشڕەویی تورکیا و ئۆپراسیۆنەکانی بەرلە کنەکردنەنێو قوڵایی خاکی عێراق ڕابگرێت. وتیشی: ئامانجی تورکیا لە ئەنجام دانی ئەو ئۆپراسیۆنانەی لە باکووری عێراق، گەییشتن بە قوڵایی شنگالە و ھەر بۆیە پێویست بە بەرپەرچ دانەوەیەکی خێرا دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو ھێرشانە.

«ئەیوب ڕوبەیعی» ئەندامێکی دیکەی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراقیش وتی: ھێزەکانی تورکیا بە بیانووی ڕاوەدوونانی ئەو چەکدارانەی کە ھەڕەشە لە ئاسایشتی تورکیا دەکەن، بە گەڵاڵەیەکی سەربازیی بەربڵاو، ھەوڵی ھێرش کردنەسەر شنگال دەدەن.

وتیشی ئەو ئۆپراسیۆنانەی سوپای تورکیا لە ڕاستی دا ھەنگاوێکی بەراییە بۆ دامەزرانی بنکەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بەبێ ڕەچاو کردنی مافی دراوسێتی و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان.