ئاھەنگی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393096-ئاھەنگی_ڕێزنان_لە_چل_و_دووھەمین_ساڵگەڕی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_بەسرە
تاقمکە خۆڕاگرەکان لە پارێزگای بەسرە ڕێزیان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2021 11:38 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی ڕێزنان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەسرە

تاقمکە خۆڕاگرەکان لە پارێزگای بەسرە ڕێزیان لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی نوجەبا، لەم ئاھەنگەدا کە ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ، کۆمەڵێکی زۆر لە کاربەدەستانی دەوڵەتی و شێخەکانی ھێزەکان و مامۆستایانی بەسرە لە تەنیشتی خەڵک دا بەشدارییان کرد بوو.

بەشدارانی ئاھەنگەکە جەختیان لەوە کردەوە کە، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستھاتی زۆری لە بواری جۆربەجۆر ھەبووەو جیا لەوە گیانی ھاوتەریبی و سازان و ئاسانگیریی لە جیھانیش دا پەرە پێ داوە.

«ئەبو یاسر جەعفەری» بەرپرسی ڕێکخراوەی جەشدی شەعبی لە بەسرە لەم ئاھەنگەدا وتی: سۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاتی سەرکەوتنیەوە ھەتا ئێستا یارمەتیی چەوساوەکانی داوەو کاتێک کە سەددامی دیکتاتۆری ئەوکاتی عێراق بە زەبری شمشێر و ڕشتنی خوێنی خەڵک بە سەر عێراق دا حکومەتی دەکرد، ئێران دەرکەکانی خۆی بۆ عێراقییەکان خستە سەر پشت.

مامۆستایەکی ئایینیی بەشداریشوێڕای ئاماژە کردن بە ھەبوونی ڕێکخراوەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان لە ئێران ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئەوە چەندین دەیەیە کە لە ڕوانگەی یەکگرتنی موسڵمانان بە مەبەستی ڕیشەکێشکردنی دوژمنانی ڕاستەقینەیان واتە زایونییەکان و ئەمریکا و ڕۆژئاواییەکان داکۆکی دەکات.