بوردومانی بنکەوبارەگای تاقمی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە لایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393388-بوردومانی_بنکەوبارەگای_تاقمی_کەتائیبی_حیزبوڵڵای_عێراق_لە_لایەن_ئەمریکاوە
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا بنکەکانی تاقمی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقیان لە سنووری نێوان عێراق و سووریا بوردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2021 11:02 Asia/Tehran
  • بوردومانی بنکەوبارەگای تاقمی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە لایەن ئەمریکاوە

فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا بنکەکانی تاقمی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقیان لە سنووری نێوان عێراق و سووریا بوردومان کرد.

 

میدیا سابرین نیوز سەربە ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق ئەمڕۆ زھەینی ڕایگەیاند: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بینایەک و شوێنێکی دیکەشیان لە سنووری عێراق و سووریا  لەنێوان بوکەمال و قائیم کردە ئامانج کە ھەتا ئێستا کوژراوێک و چەندین برینداری لێ کەوتووەتەوە.
«واڵ ستریت ژورناڵ»یش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیویەتی: ئەو بینایەی وا بە ھۆی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج بۆ پەلاماردانی ھێزەکانی ئەمریکی بەکار دەھێندرا.
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: بە فەرمانی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھێندێک بنکەوبارەگایان لە ڕۆژھەڵاتی سووریات بوردوومان کردووە کە لە ھێرشی سەر مۆڵگەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ڕۆڵیان ھەبووە.
حەوتەی ڕابردوو چەندین موشەک نرا بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێرو گردوپەڕیەوە کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراو ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.