دیاری پاپا بۆ فەرماندەیەکی مەسیحیی حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393689-دیاری_پاپا_بۆ_فەرماندەیەکی_مەسیحیی_حەشدی_شەعبی
پاپا فرانسیس لە سەردانەکەی بۆ عێراق ، دەسبێحەکەی خۆی پێشکەشی یەکێک لە فەرماندەرانی مەسیحیی حەشدی شەعبی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2021 04:32 Asia/Tehran
  • دیاری پاپا بۆ فەرماندەیەکی مەسیحیی حەشدی شەعبی

پاپا فرانسیس لە سەردانەکەی بۆ عێراق ، دەسبێحەکەی خۆی پێشکەشی یەکێک لە فەرماندەرانی مەسیحیی حەشدی شەعبی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، پاپا فرانسیس رابەری کاتولیکیەکانی جیھان دوێنێ ھەینی لە کاتی سەردانی بۆ بەغدا ، دەسبێحەکەی خۆی پێشکەشی ریان ئەلکەلدانی لە فەرماندەرانی مەسحیی حەشدی شەعبی کرد . 

ریان ئەلکەلدانی فەرماندەی مەسیحیی تیپی بابلیونە کە لە ژێر چاوەدێریی حەشدی شەعبی دا چالاکی دەکات . لە کاتی پشکەش کرانی ئەم دەسبێحە، فالح فەییاز سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی ش ئامادە بوو . 

پاپا فرانسیس رۆژی ھەینی دوای گەیشتنی بە بەغدا ، چاوی کەوت بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق . 

بڕیارە پاپا فرانسیس ئەمڕۆ لە شاری نەجەف چاوی بکەوێ بە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و شاری مێژوویی ئوور زێدی حەزرەتی ئیبراھیم(ع) زیارەت بکات .