لە شاری نەجەف خۆپێشاندان کرا و پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا
ئادار 13, 2021 20:25 Asia/Tehran
لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێکرد، بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەرکەوتن.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، دەیان کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و داوایانکرد، پارێزگار لە کار دووربخرێتەوە.
میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە، خۆپیشاندەران ئاگریان لە تایە بەرداوە و ڕێگایان داخستووە، دواتر هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە.
لەکاتی دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران بەهۆی بۆمبی فرمێسکڕێژەوە دەیان خۆپیشاندەر بەرکەوتوون .