لە شاری نەجەف خۆپێشاندان کرا و پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394033-لە_شاری_نەجەف_خۆپێشاندان_کرا_و_پۆلیس_گازی_فرمێسکڕێژی_بەکارهێنا
لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێکرد، بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەرکەوتن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2021 16:55 Asia/Tehran
  • لە شاری نەجەف خۆپێشاندان کرا و پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا

لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێکرد، بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەرکەوتن.

 

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، دەیان کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و داوایانکرد، پارێزگار لە کار دووربخرێتەوە.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکردووە، خۆپیشاندەران ئاگریان لە تایە بەرداوە و ڕێگایان داخستووە، دواتر هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە.

لەکاتی دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران بەهۆی بۆمبی فرمێسکڕێژەوە دەیان خۆپیشاندەر  بەرکەوتوون .