میدیاکان باسی ھێرشی سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراقیان کردووە بە ھۆی ڕۆکێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395327-میدیاکان_باسی_ھێرشی_سەر_بنکەی_سەربازیی_تورکیا_لە_عێراقیان_کردووە_بە_ھۆی_ڕۆکێتەوە
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کرانە ئامانجی بنکەیەکی سەربازیی لەشکریانی تورکیایان کردووە لە پارێزگای نەینەوای عێراق بە ھۆی چەند ڕۆکێت و ھاوەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2021 23:11 Asia/Tehran
  • میدیاکان باسی ھێرشی سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراقیان کردووە بە ھۆی ڕۆکێتەوە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کرانە ئامانجی بنکەیەکی سەربازیی لەشکریانی تورکیایان کردووە لە پارێزگای نەینەوای عێراق بە ھۆی چەند ڕۆکێت و ھاوەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە درێژەی شەوی پێنج شەممەی ئاڵۆزو پڕ دەنگوباسی عێراق، کرانە ئامانجی بنکەی سەربازیی لەشکریانی تورکیا لە پارێزگای نەینەواو کوژران و بریندار بوونی چەند کەس، گڕی ناھێمنییەکانی ئەم وڵاتەی تیژتر کردەوە.

ھەواڵدەریی شەفەق نیوز سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی باڵا لە پارێزگای «نەینەوا» نووسیویەتی: مۆڵگەی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە عێراقیش کەوتووەتە بەر ھێرشی موشەک کە ئەمەش بریندار بوونی یەک کەسی لێ کەوتووەتەوە.

بەم پێیە دوو موشەک نراوە بە کەمپی «زلیکان» لە باکووری نەینەوا کە مۆڵگەی ھێزەکانی تورکەو یەکێک لەو موشەکانە لە نێو کەمپەکە داکەوتووە، بەڵام ھێشتا زیان و قوربانییەکانی بە تەواوی ڕوون نین.

ھەواڵدەریی ناس سەربە دەوڵەتی عێراقیش باسی ئاگاداری نامەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیای کردووە سەبارەت بە کوژرانی سەربازێکی تورک.