وشداری دانی حەشدی شەعبی لە بارەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا دژی یەکە ئاسایشتییەکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395618-وشداری_دانی_حەشدی_شەعبی_لە_بارەی_ئۆپراسیۆنەکانی_تورکیا_دژی_یەکە_ئاسایشتییەکانی_عێراق
سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی وێڕای وشداری دان لە بارەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تورکیا دژی یەکە ئاسایشتییەکانی عێراق پێی داگرت: ئەگەر ھەرچەشنە ھێرشێک بکرێتە سەر ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق، ئانکارا وەڵامێکی قورسی دەدرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2021 11:12 Asia/Tehran
  • وشداری دانی حەشدی شەعبی لە بارەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا دژی یەکە ئاسایشتییەکانی عێراق

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی وێڕای وشداری دان لە بارەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی تورکیا دژی یەکە ئاسایشتییەکانی عێراق پێی داگرت: ئەگەر ھەرچەشنە ھێرشێک بکرێتە سەر ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق، ئانکارا وەڵامێکی قورسی دەدرێتەوە.

«مەحمود مەرزی» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە ڕایگەیاند: دەوڵەت دەبێ ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە لە بارەی پێشێلکارییە ئاسایشتییەکانی تورکیا بگرێتە بەر و ڕایانوەستێنێ، چونکو ئەگەر بێتو یەکە ئاسایشتییەکانی عێراق ھێرشیان بکرێتە سەر، ئەوسا تۆڵە سەندنەوەیەکی قورس و گورچکبڕ لە کاردا دەبێت.

«مەرزی» وتیشی: سنووربەزاندنەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقە و شوێنێکی نەرێنی لە سەر ئاسایشت و سەقامەکەی دادەنێت.

ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا لە قوڵایی خاکی عێراق و بە دیاریکراوی لە باکووری ئەم وڵاتەدا بە بیانووی بەرپەرچ دانەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دەگرێت و ئەمەش باری ئاسایشتی ئەو ناوچانەی بە تەواوی تێکداوەو دانیشتوانی زۆرێک لە گوندەکانی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەداو ئاوارە کردووە.