قۆڵبەست کرانی ١١ تیرۆریستی داعشی لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقەوە لە دیالە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395972-قۆڵبەست_کرانی_١١_تیرۆریستی_داعشی_لە_لایەن_ھێزەکانی_ئاسایشتی_عێراقەوە_لە_دیالە
وەزارەتی نێوخۆی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی لانیکەم ١١ تیرۆریستی ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە ڕۆژھەڵاتی پارێزکای دیالە لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2021 02:05 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١١ تیرۆریستی داعشی لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقەوە لە دیالە

وەزارەتی نێوخۆی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی لانیکەم ١١ تیرۆریستی ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە ڕۆژھەڵاتی پارێزکای دیالە لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «یەنی شەفەق»، وەزارەتی نۆوخۆی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنێکی ھاوکات لە «ئەبو سەیدا»، «خان بەنی سەعد» و «عیبرا» ئەنجامی گرت و لە ئەنجام دا تیرۆریستان لە پێنج شوێنی جۆربەجۆردا تووش ھاتن و لە ئەنجام دا ١١ رکەسیان لێ قۆڵبەست کرا. تیرۆریستە قۆڵبەست کراوەکان دانیان بە ئەندامەتی لە تاقمی ڕەشەکوژی داعش دا ناوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ تاقمی تیرۆریستی داعش بە تەواوی ناوچەکانی موسیڵ و ئوەنبارو سەلاحەدیینی خستەژێر ڕکێفی خۆیەوە، کەچی سەرەنجام دەوڵەتی عێراق کۆنترۆڵی ئەم سەرزەوینانەی بە دەستەوە گرت.

گەرچی لە شاڵی ٢٠١٧ دا تەفروتونا کرانی یەکجاریی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش ڕاگەیەندرا، بەڵام ھێرشەکانی ئەم تاقمە لە گوندەکانی سەر بە کەرکوک، موسڵ، سەلاحەددین و ئەنبار ھەروا بەردەوامە.