ھەگەری گۆڕدرانی ٥ ھەتا ٨ وەزیر لە کابینەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396013-ھەگەری_گۆڕدرانی_٥_ھەتا_٨_وەزیر_لە_کابینەی_عێراق
بڕێک لە سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی نزیک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەڵێن: مستەفا کازمی لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو پێکھاتەی کابینەکەی دەگۆڕێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2021 14:40 Asia/Tehran
  • ھەگەری گۆڕدرانی ٥ ھەتا ٨ وەزیر لە کابینەی عێراق

بڕێک لە سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی نزیک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەڵێن: مستەفا کازمی لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو پێکھاتەی کابینەکەی دەگۆڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بڵاو کراوەی عێراقیی «ئەلمەدا» بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە نووسی: ٨ یان لانیکەم ٥ وەزیر لە کابینە ٢٢ کەسییەکەی کازمی دەگۆڕدرێن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ شەممەی حەوتەی ڕابردوو لە دانیشتنێکی کابینەکەی دا وتی: خەریکی لێکدانەوەی کردەوەی وەزیرو کاربەدەستانی دەوڵەتە. جەختی لەوەش کردەوە کە ھێندێک بڕیاری قورسی بۆ چاکسازیی لە ڕەوشتەکەدا بە دەستەوەیە.

ھەر لەم کاتەدا بنکەی ھەواڵیی میدێڵ ئیست نیوز پێش بینیی ئەوەی کردووە کە دوور نییە بەم زووانە وەزیرانی کارەبا، پیشەسازی و تەندروستی بگۆڕدرێن. دوابەدوای ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی «ئیبنی خەتیب» سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ھەڵپەساردنی وەزیری تەندروستیی ھەتا کاتی ڕوون بوونەوەی دەرەنجامی بەدواداچوونەکە دەرکرد.