لە کەربەلا هەندێ ئاژاوەگێڕ هەڵیانکوتایە سەر کونوسولخانەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396293-لە_کەربەلا_هەندێ_ئاژاوەگێڕ_هەڵیانکوتایە_سەر_کونوسولخانەی_ئێران
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو باسی دەستدێرژی تاقمێکی ئاژاوەگێڕ بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد لەشاری کەربەلا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2021 02:49 Asia/Tehran
  • لە کەربەلا هەندێ ئاژاوەگێڕ هەڵیانکوتایە سەر کونوسولخانەی ئێران

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو باسی دەستدێرژی تاقمێکی ئاژاوەگێڕ بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد لەشاری کەربەلا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند ، ئەم ئاژاوەگێڕانە ، دەستیان داوەتە ئاگردانی دیواری دەرەوەی کونسولخانەی ئێران .

 لە هەمان کات دا کەناڵی دەنگوباسی سابرین نیوز ی عێراق رایگەیاند ، هێزە ئاسایشیەکان لە کەربەلا روبەڕووی ئاژاوەگێڕان بوونەوە .

 ئاژاوەگێڕان لە عێراق  کە لە چەند مانگی رابردوودا راپۆرت گەلێک لەسەر پێدانی پارەی قورس بەوان لە لایەن باڵیۆزخانەی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبیی لێواری کەنداوی فارس بڵاوبووەتەوە ، بەر لەوەش پەلاماریان کردبووەسەر کونسولخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی بەسرە و نەجەف .

 لەم دواییانەدا هەندێ لە شرۆڤەکاران لە بارەی هەوڵی دەستانی پشتی پەردە بۆ تێکدانی پێوەندی ستراتژیکی ئێران و عێراق کە بەر لە هەر شتێک لە خەباتی دژی داعش خۆی دەرخست ، وشداریان دابوو .