خۆپێشاندانی گەورەی گەلی عێراق بۆ داکۆکی لە خۆڕاگریی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i396516-خۆپێشاندانی_گەورەی_گەلی_عێراق_بۆ_داکۆکی_لە_خۆڕاگریی_فەلەستین
ھەزاران کەس لە گەلی عێراق لە مەیدانی تەحریری بەغدا ، پێتەختی ئەم وڵاتە ، بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بۆ شەرمەزار کردنی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی کۆبوونەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 20:34 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی گەورەی گەلی عێراق بۆ داکۆکی لە خۆڕاگریی فەلەستین

ھەزاران کەس لە گەلی عێراق لە مەیدانی تەحریری بەغدا ، پێتەختی ئەم وڵاتە ، بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بۆ شەرمەزار کردنی تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی کۆبوونەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، مەیدانی تەحریری بەغدا دوانیوەڕۆی شەممە شایەتی کۆبوونەوەی گەورەی ھەزاران کەس لە خەڵکی عێراق بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بوو . 

 بە پێی نووسینی میدیا عێراقیەکان ، تاقم و گروپ و پارتە سیاسیەکانی شیعە و سوننە لە رۆژی رابردووەوە خەڵکیان بۆ ئامادەبوون لەم گۆڕەپانە بانگکردبوو و ھێزە ئاسایشیەکانیش لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە دەوربەری مەیدانەکە و شەقامەکانی دەوروبەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەم کۆبوونەوە ، ئامادە بوون . 

 موقتەداسەدر ، رێبەری رەوتی سەدر ، ھادی عامری رێبەری ھاوپەیمانیی فەتح ، ئایەتوڵڵا جەواد خالسی لە مەرجەعەکانی عێراق ، حزبوڵڵای عێراق و سکرتاریەتی حزبی ئیسلامیی عێراق ( ئەھلی سوننە) ، خەڵکی بەغدایان بۆ ئامادەبوون لەم کۆبوونەوەدا بانگکردبوو . 

نوسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی چوارشەممەی رابردوو لە بەیاننامەیەک دا لە ھەموو ئازادی خوازانی جیھانی ویستبوو بە ھەر جۆر کە دەتوانن پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بکەن .