فالح فەییاز: شۆڕشی ئیمام خومەینی(رە) ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە جیھاندا ھەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397265-فالح_فەییاز_شۆڕشی_ئیمام_خومەینی(رە)_ڕەنگدانەوەیەکی_بەربڵاوی_لە_جیھاندا_ھەبوو
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی پێی داگرت: شۆڕشی ئیمام خومەینی(رە) ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە جیھاندا ھەبوو بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی و تەنانەت وڵاتانی ڕۆڕئاواش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2021 07:53 Asia/Tehran
  • فالح فەییاز: شۆڕشی ئیمام خومەینی(رە) ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە جیھاندا ھەبوو

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی پێی داگرت: شۆڕشی ئیمام خومەینی(رە) ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە جیھاندا ھەبوو بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی و تەنانەت وڵاتانی ڕۆڕئاواش.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز،«فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبییی عێراق ڕۆژی شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کە لە بنکەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق بەرپا کرا، ڕایگەیاند: عێراقییەکان پەیوەندییەکی ھەرە باشیان لەگەڵ شۆڕشی ئیمام خومەینی(رە) دامەزراندو ئیمام خومەینی(رە) واتای بە مرۆڤایەتی لە جیھاندا بەخشی.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش لە ڕێ و ڕەسمەکەدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران شانازی بە داکۆکی کردن لە چەوساوەکانی جیھان دەکات.

ڕۆژی ھەینی ١٤ی جۆزەردان ڕێکەوت بوو لەگەڵ سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.