بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئێران چەند پرسێکی گرنگیان تاووتوێ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397315-بافڵ_تاڵەبانی_و_باڵیۆزی_ئێران_چەند_پرسێکی_گرنگیان_تاووتوێ_کرد
لەدرێژەی دیدار و چالاکییە سیاسی و دیپلۆماسییەکاندا لە بەغدا، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازیانکرد لە ئیرەج مسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2021 13:30 Asia/Tehran
  • بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئێران چەند پرسێکی گرنگیان تاووتوێ کرد

لەدرێژەی دیدار و چالاکییە سیاسی و دیپلۆماسییەکاندا لە بەغدا، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازیانکرد لە ئیرەج مسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق.

 

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانەوە کرا و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق تاووتوێکران. 

بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گشتی.

لەبارەی پاراستنی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و هەماهەنگییە سەربازییەکان لەنێوان هەردوولا، هاوسەرۆکی یەکیەنی ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگییەکان کرد بۆ زاڵبوون بەسەر بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی. 

سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش هاوکاری هەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان گێڕا لە بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.