فەییاز : حەشدی شەعبی جێگە و پلەی باڵای هەیە
سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق جەختی کردەوە حەشدی شەعبی جێگە و پلەی تایبەتی لە لای خەڵکی عێراق هەیە .
فالح فەییاز سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق دوێنێ هەینی لە وتارێک دا بە بۆنەی ساڵهاتی دامەزرانی حەشدی شەعبی گوتی مەرجعیەتی دینی هەمیشە رێنومای سەرەکی بووە .
فەییاز گوتیشی ، مەرجعیەت جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگایەتیی پێداچوونەوە بە رەوشی سیاسیی و حکومەتیی و پێیوستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن .
فالح فەییاز هەخروەها گوتی ، حەشدی شەعبی هێزێکی فەرمیە کە لە سەر بنەمای یاسا پێکهاتووە و لە نێو گەلی عێراق دا جێگە و پلەی بەرزی هەیە و دەبێ جێگە و پلەی حەشدی شەعبی کە بە جیهاد و خوێنی ئەندامانی بەدەستهاتووە ، بپارێزین .
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە درێژەدا جەختی کردەوە ، هەندێ لا سێرەیان لە حەشدی شەعبی گرتووە . بەوان دەبێژین حەشدی شەعبی نهێنیی دەسەڵاتی حکومەتە .
سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی لەم وتارەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ داکۆکی لە حەشدی شەعبی بکرێت ، گوتیشی : یەکڕیزیی عێراق و گەلەکەی و هەروەها یەکڕیزیی هێزە چەکدارەکان فەرمانبەریەتیەکە کە دەبێ ئەنجام بدرێ .