وشداری دانی «مستەفا کازمی» لە بارەی شوێنھاتەکانی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397832-وشداری_دانی_مستەفا_کازمی_لە_بارەی_شوێنھاتەکانی_پەکخرانی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانی_لە_عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە وڵاتەکەی دا ڕایگەیاند: ئەم بابەتە عێراق بەرەوڕووی گرفتی مەترسی دارو تەقینەوەی ئاسایشتی دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2021 03:05 Asia/Tehran
  • وشداری دانی «مستەفا کازمی» لە بارەی شوێنھاتەکانی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی پەکخرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە وڵاتەکەی دا ڕایگەیاند: ئەم بابەتە عێراق بەرەوڕووی گرفتی مەترسی دارو تەقینەوەی ئاسایشتی دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتیشی: ئەم گرفتە مەترسی دارو تەقینەوە  ئاسایشتییە دەبێتە ھۆی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی تەواوی داڕشتە کۆمەڵایەتی، سەربازی، ئاسایشتی و ئیداری و سیاسییەکانی ئەم وڵاتە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە لۆگزامبۆرک ھەتا لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکاندا سەبارەت بە میکانیزمی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باس و وتووێژ بکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە وەڵامی بانگێشتنی فەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی لۆگزامبۆرکی کردووە.

بڕیار وایە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتوو بەرپا بکرێت.