کازمی: پاش پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە ئێراندا سەردانی تاران دەکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i397959-کازمی_پاش_پێکھاتنی_دەوڵەتی_تازە_لە_ئێراندا_سەردانی_تاران_دەکەم
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە پاش پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە ئێراندا سەردانی تاران دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 25, 2021 09:13 Asia/Tehran
  • کازمی: پاش پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە ئێراندا سەردانی تاران دەکەم

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە پاش پێکھاتنی دەوڵەتی تازە لە ئێراندا سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەری فارس، «نستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا وتی: پەیوەندی نێوان عێراق لەگەڵ ئێران و ئایەتوڵڵا ئیبراھیمی ڕەییسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەو وڵاتە گەلێک باشە.

کازمی وتیشی: دوای پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ئێران  سەردانی تاران دەکات.

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق چەند ڕۆژ لەمەوبەر وای بڵاو کردەوە کە «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگێشتنی کردووە ھەتا سەردانی تاران بکات.

کازمی لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕیزری یەکەم کاربەدەستانێکی بیانی بوون کە سەرکەوتنی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی»یان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دا لە بەڕێزی پیرۆز کرد.