تێکڕوخاندنی چەند بەشێک لە وێستگەی کارەبای بەسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398292-تێکڕوخاندنی_چەند_بەشێک_لە_وێستگەی_کارەبای_بەسرە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی تێکڕوخاندنی چەند بەشێک لە وێستگەی دابینکردنی کارەبا لە باکووری شاری بەسرە دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2021 05:19 Asia/Tehran
  • تێکڕوخاندنی چەند بەشێک لە وێستگەی کارەبای بەسرە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی تێکڕوخاندنی چەند بەشێک لە وێستگەی دابینکردنی کارەبا لە باکووری شاری بەسرە دەکەن .

کەناڵی تەلەفزیونیی سکای نیوزی عەرەبی رۆژی دوشەمە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک رایگەیاند ، بەشێکی زۆری نێو وێستگەی کارەبای بەسرە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تێکڕووخاوە .

 سەرچاوەیەکی ئاسایشییش باسی تەقینەوەی یەکێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای دیالەی رۆژهەڵاتی عێراق و برینداربوونی تاقمی پسپۆڕانی چاککردنەوە ی کرد .

 لە هەمان کات دا تیپی 25 ی حەشدی شەعبی لە هەڵمەتێک دا هەوڵی گروپی تیرۆریستیی داعشی بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگەی نەینەوای پوچەڵکردەوە .

 لە رۆژانی رابردووش دا پەلاماری هاوشێوە کراونەتە سەر وێستگەکانی دابینکردنی کارەبا و تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق.