کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: عەرەبستانی سەعودی ھۆکاری ڕوخاندنی وێستگەکانی کارەبایە لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398388-کەتائیبی_حیزبوڵڵای_عێراق_عەرەبستانی_سەعودی_ھۆکاری_ڕوخاندنی_وێستگەکانی_کارەبایە_لە_عێراق_دا
بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: عەرەبستانی سەعودی دەستی لە ھێرشی ڕوخاندنی وێستگەکانی کارزەبای ئەم وڵاتەدا ھەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2021 08:39 Asia/Tehran
  • کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: عەرەبستانی سەعودی ھۆکاری ڕوخاندنی وێستگەکانی کارەبایە لە عێراق دا

بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: عەرەبستانی سەعودی دەستی لە ھێرشی ڕوخاندنی وێستگەکانی کارزەبای ئەم وڵاتەدا ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە جەختی کرد: ئامانجی عەرەبستانی سەعودی لە پیلانی ڕوخاندنی وێشتگەکانی کارەبای عێرزاق ، بشێوی نانەوەو بووژاندنەوەی داعشە لەم وڵاتەدا.

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لە ئێستادا ڕیاز ھەوڵی رئەوە دەدات کە خۆی وەکو ڕزگاریدەر لە قەیرڕانی عێراق دا بنوێنێ و سیمای تێکچووی لەلای بیوڕای گشتیی عێراق جوان کاتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە تۆڕی کارەبای عێراق کەوتووەتەبەر ھێرش و پەلاماری تیرۆریستیی زۆر. ئەم ھێرشە تیرۆریستیانە بووەتە ھۆی ئەوەی کە قەیرانی کارەبا لە عێراق دا زیاتر لە جاران توند بێتەوە.