دیداری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399952-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_ژاپۆن_لەگەڵ_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق
وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی دوو قۆڵی و گرینگایەتیی کۆبوونەوەکانی بەغدا جەختی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 21, 2021 23:54 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی دوو قۆڵی و گرینگایەتیی کۆبوونەوەکانی بەغدا جەختی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «توشیمیتسۆ موتەگی» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕۆژی شەممە چاوی بە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: ھەردووک لای عێراقی و ژاپۆنی لە دیدارەکەدا ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی و ئاڵووێزی ئابووری و ڕێکخستنی ھاوبەشی نێوان ھەردووک وڵاتیان لێک دایەوە.

کازمی وتی: عێراق لە سەرمایەدانانی ژاپۆن بە تایبەت لە بوارەکانی وزە، نەوت، کارەبا، وزەی جێگرەوەو بووژان ھەڵگر پێشوازی دەکات.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆنیش لەو گەڵاڵانەی عێراق کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی لە ئاستی ناوچەو جیھاندا ھەبووە ڕێزی گرت و بە ھۆکاری چەسپێندرانی ئاسایشت و سەقام لە ناوچەکەی زانی.

«موتەگی» ھەروەھا وتی: ژاپۆن لە بەرنامەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ چاکسازیی ئابووری داکۆکیی دەکات.