ئاب 23, 2021 15:37 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی دژی داعش ڕاگەیاند

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە «تارمییە» ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێرق،«مستەفا کازمی»، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: ئێستا پرسی تیرۆر پرسی هەموو کەسێکە و دەبێت هەموو عێراقییەک هاوکاربێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنێک دژی شانە نووستووەکانی داعش لە «تارمییە» ڕادەگەیەنین، لەگەڵ ئەوەش خەڵکی «تارمییە»و ناوچەکە دەبێت هاوکارمان بن.

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق لەبەردەم ڕووداوێکی مێژووییدایە و ئەگەر هەمووان پێکەوە بەشدارو هاوکاریی بنەمایی و بەرفراوانیان نەبیت، لە مەترسیدا دەبین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەشێکی تری قسەکانی دا لە بارەی پرسی هەڵبژاردنەکانیش وتی: نزیکەی دوو مانگی دیکە هەڵبژاردنێکمان لە پێشە، کە دەوڵەتێکی نوێ لەگەڵ خۆی دەهێنێت، لەگەڵ ئەوەش دا عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم چەندین ئاڵنگاریی هەستیاردایە و هەرچەندە  سەرکەوتوو بووین لە زاڵبوون بەسەر چەندین کێشە و قەیرانی قورسدا.

سەرپەیڤ