چەک کڕینی عێراق لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400242-چەک_کڕینی_عێراق_لە_تورکیا
وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕ ایگەیاند: ئەم وڵاتە بە نیازی کڕینی چەک و چۆڵ لەوانە کۆپتەری جەنگی و خۆفڕی «بەیرەقدار»ـە لە تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2021 10:08 Asia/Tehran
  • چەک کڕینی عێراق لە تورکیا

وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕ ایگەیاند: ئەم وڵاتە بە نیازی کڕینی چەک و چۆڵ لەوانە کۆپتەری جەنگی و خۆفڕی «بەیرەقدار»ـە لە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق،« جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: بەغدا فڕۆکەگەلی خۆفڕ، کۆپتەری جەنگی و سیستێمگەلی جوڵەداری شەڕی ئلێکترۆنیی چێکراوی تورکیا دەکڕێت.

وەزیری بەرەڤانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم وڵاتە بە نیازە خۆفڕی «بەیرەقدار»، ١٢ کۆپتەری «تی - ١٢٩» و شەش سیستیمی جوڵەداری شەڕی ئلێکترۆنی«کوراڵ» لە تورکیا بکڕێت.

«سەعدون» حەوتەی ڕابردووش لە پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەی بەرەڤانی لە ئەستەمۆڵ بەشداریی کردو چاوی بە کاربەدەستانی بەرەڤانیی تورکیا کەوت.