داخ و مەخابن دەربڕینی «فالح فەییاز» لە ڕەتی ژماردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401576-داخ_و_مەخابن_دەربڕینی_فالح_فەییاز_لە_ڕەتی_ژماردنەوەی_دەنگەکانی_ھەڵبژاردن
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی «ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی عێراق لە بارەی ڕەوتی ڕاگەیاندنی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و ژماردنەوەی دەنگەکان داخ و مەخابنی دەربڕی و وتی: ڕەوتی ژماردنەوەی دەنگەکان لایەنگرانەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 06:34 Asia/Tehran
  • داخ و مەخابن دەربڕینی «فالح فەییاز» لە ڕەتی ژماردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردن

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و سەرۆکی «ھاوپەیمانیی نیشتیمانی»ی عێراق لە بارەی ڕەوتی ڕاگەیاندنی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و ژماردنەوەی دەنگەکان داخ و مەخابنی دەربڕی و وتی: ڕەوتی ژماردنەوەی دەنگەکان لایەنگرانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و ڕێبەری ھاوپەیمانیی نیشتیمانی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ھێندێک پێشێلکاری کراوەو مافی ژمارەیەکی زۆری پاڵێوراوانی ھەڵبژاردنەکە پێشێل کراوە.

فەیاز وێڕای ئەمەی کە داوای لە لێژنەی ھەڵبژاردنی عێراق کرد کە بەو دەرەنجامە ڕاگەیەندراوانەدا بچێتەوەو لە کورتە ماوەدا ھەر ساغ کردنەوەیەک کە پێویستە ئەنجام بدات، داوای لە دەوڵەتی عێراقیش کرد ھەتا لە بارەی ئەوەی وا قەوماوە بە سەرنجدانی ئەو بارستاییە قورسەی ئامانەتداری کە لە سەر شانیەتی لە مەڕ پاراستنی مافی گەلی عێراق، ھەڵوێستی خۆی ڕوون کاتەوە.