دەوڵەتی کازمی:ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن مافی یاسایی تەواوی گەلی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401763-دەوڵەتی_کازمی_ناڕەزامەندی_بەرامبەر_بە_دەرەنجامی_ھەڵبژاردن_مافی_یاسایی_تەواوی_گەلی_عێراقە
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە سەر مافی ناڕەزایان بۆ دەربڕینی ناڕەزامەندیی خۆیان بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن جەختی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2021 04:38 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی کازمی:ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردن مافی یاسایی تەواوی گەلی عێراقە

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە سەر مافی ناڕەزایان بۆ دەربڕینی ناڕەزامەندیی خۆیان بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن جەختی کرد.

«حەسەن نازم» وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: تەواوی ئەوانەی کە بەشداریی ھەڵبژاردنیان کردووە ئامانجیان خزمەتکردنی عێراقە. ناڕەزامەندی بەرامبەر بە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش مافی دەستەبەر کراوی جەماوەرە بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی.

نازم وتیشی: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانیش لە سەر مافی یاسایی ھەمووان لەمەڕ ناڕەزامەندی دەربڕین لە چوارچێوەی یاسادا پێی داگرتووە.

ناڕەزامەندان بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمان ڕۆژی ڕابردوو بۆ سێھەمین ڕۆژی بەردەوام ڕژانە نێو شەقام و بازاڕی شارە جۆربەجۆرەکانەوەو بە زەڵدانی دروشمی دژی ئەمریکی داوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانیان کرد.