مەرجەعییەتی باڵای عێراق: لە پێکھاتنی دەوڵەت دا ھیچ دەوستوەردانێکمان نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402177-مەرجەعییەتی_باڵای_عێراق_لە_پێکھاتنی_دەوڵەت_دا_ھیچ_دەوستوەردانێکمان_نابێت
نوسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە لە ئارادان، جەختی کرد: مەرجەعییەتی باڵای ئایینیی عێراق ھیچ ھەڵوێستێکی لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتووی ئەم وڵاتە نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2021 05:06 Asia/Tehran
  • مەرجەعییەتی باڵای عێراق: لە پێکھاتنی دەوڵەت دا ھیچ دەوستوەردانێکمان نابێت

نوسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە لە ئارادان، جەختی کرد: مەرجەعییەتی باڵای ئایینیی عێراق ھیچ ھەڵوێستێکی لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتی داھاتووی ئەم وڵاتە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی فۆرات نیوز، بەرپرسی نووسینگەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە شاری نەجەفی پیرۆز جەختی کرد کە مەرجەعی باڵای ئایینی لە بارەی ھیچ جۆرە وتووێژ و پەیوەندی و یان ڕاوێژی پەیوەست بە پێکھاتنی ھاوپەیمانییە سیاسییەکانی پێکھێنانی دەوڵەتی داھاتوو، ھەڵوێست وەرناگرێت.

بەرپرسی نووسینگەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەرچەشنە ھەواڵێکی بە پێچەوانەی ئەمە کە لە لایەن ھێندێک باڵ و لایەنەوە لە میدیاکاندا بڵاو دەبنەوە، بێ بناغەن.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەیەمی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە برا.