گیرانی سیخوڕێکی گرینگی داعش لە لایەن ھێزە ھەواڵگرییەکانی عێراقەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402205-گیرانی_سیخوڕێکی_گرینگی_داعش_لە_لایەن_ھێزە_ھەواڵگرییەکانی_عێراقەوە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی گیرانی سیخوڕێکی گرینگی تیرۆریستانی داعشیان کردووە لە لایەن ھێزە ھەواڵگرییەکانی عێراقەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2021 18:12 Asia/Tehran
  • گیرانی سیخوڕێکی گرینگی داعش لە لایەن ھێزە ھەواڵگرییەکانی عێراقەوە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی گیرانی سیخوڕێکی گرینگی تیرۆریستانی داعشیان کردووە لە لایەن ھێزە ھەواڵگرییەکانی عێراقەوە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی لوبنانیی ئەلنەھار، بەشی میدیای ئاسایشتیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: دوابەدوای ئەنجام دانی ھەڵمەتێک بۆ گرتنی بەرماوەی تیرۆریستانی داعش لە لایەن ھێزە ئاسایشتی و ھەواڵگرییەکانی عێراق و سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی سامەڕە ئەم سیخوڕە لە ناوچەی «بەلەد» لە پارێزگای «سەلاحەددین» قۆڵبەست کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم تیرۆریستە زانیاریی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لە سەلاحەددین و ھاوکارەکانیانی دەخستە بەر دەستی داعش.

بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو سیخوڕانەی کە دەبوونە ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆڵێکی گرینگیان لە ئاراستەی زەبر وەشاندن لە کاربەدەستان و جێ و شوێنی سەربازیی سوپای عێراق گێڕاوە.