ڕوون بوونەوەی کاتی ڕاگەیەندرانی دوا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402221-ڕوون_بوونەوەی_کاتی_ڕاگەیەندرانی_دوا_ئەنجامەکانی_ھەڵبژاردنی_پەرلەمانی_عێراق
کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کاتی ڕاگەیەندرانی دوا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2021 16:49 Asia/Tehran
  • ڕوون بوونەوەی کاتی ڕاگەیەندرانی دوا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کاتی ڕاگەیەندرانی دوا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی ئەم دواییە دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغەکانی پیادا چوونەوەو ئەو پەڕی ھەتا دە ڕۆژی داھاتوو ڕادەگەیەندرێت.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دەیەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەرپا کرا، بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕەوتی سەدر بە دەستخستنی ٧٣ کورسی بوو بە سەرپەڕی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق.