له‌ نەینەوا بە مووشه‌ک هێرش کرایەسەر سه‌ربازگه‌ی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402341-له_نەینەوا_بە_مووشه_ک_هێرش_کرایەسەر_سه_ربازگه_ی_تورکیا
دوو مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا له‌ نزیک سه‌ربازگه‌ی سوپای تورکیا له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2021 10:23 Asia/Tehran
  • له‌ نەینەوا بە مووشه‌ک هێرش کرایەسەر سه‌ربازگه‌ی تورکیا

دوو مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا له‌ نزیک سه‌ربازگه‌ی سوپای تورکیا له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه.

 تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراقی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووە ئه‌مشه‌و دوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی تورکیا له‌ زه‌لکان کراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ لێدوانیدا بۆ سایته‌ هه‌واڵییه‌ عێراقییه‌کان روونیکردووه‌ته‌وه‌، دوو مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا له‌ نزیک سه‌ربازگه‌ی سوپای تورکیا له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌کان رێوشوێنی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌ به‌ر و تا ئێستا له‌ باره‌ی زیانه‌کانی ئه‌و مووشه‌کانه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ک رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.