سوپای عێراق:پاشماوەی ھێزەکانی ئەمریکا ھەتا ١٥ ڕۆژی دیکە لە وڵات دەکشێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402847-سوپای_عێراق_پاشماوەی_ھێزەکانی_ئەمریکا_ھەتا_١٥_ڕۆژی_دیکە_لە_وڵات_دەکشێنەوە
وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند: پاشماوەی ھێزەکانی ئەمریکی ھەتا پانزە ڕۆژی تر خاکی ئەم وڵاتە بەجێ دێڵن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2021 14:17 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق:پاشماوەی ھێزەکانی ئەمریکا ھەتا ١٥ ڕۆژی دیکە لە وڵات دەکشێنەوە

وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند: پاشماوەی ھێزەکانی ئەمریکی ھەتا پانزە ڕۆژی تر خاکی ئەم وڵاتە بەجێ دێڵن.

«تەخسین خەفاجی» وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: پرسی کشانەوەی یەکجاریی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵات بە پێی خشتەی دیاری کراو دەڕواتە پێشەوەو ئەوانە بە شێوەیەکی بەرتەسک لە «عەینولئەسەد»دا نەبێ بنکەیەکی دیکەیان نییە.

خەفاجی وتیشی: زۆربەی ھێزی جەنگاوەری ئەمریکا لە عێراق کشاونەتەوەو بەس موستەشاران و کەسانێک کە لە بواری ھەواڵگری و ڕازێنان و ڕاوێژ پێدان چالاکی دەنوێنن، ماونەتەوە.

وتەبێژی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پاشماوەی لەشکریانی ئەمریکا ژمارەیان کەمە و ھەتا پانزە ڕۆژی دیکە لە عێراق دەکشێنەوە، وتیشی: خشتەیەکیش بۆ ڕادەست کردنی چەک و تفاقەکانیان ڕەچاو کراوە.