بەردەوامیی ھەنگاوەکانی دەستوەردەرانەی تورکیا لە عێراق
سوپای تورکیا لە درێژەی دەسوەردانە سەربازییەکانی لە خاکی عێراق کۆمەڵێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی کوژرانی ٦ ئەندامی پەکەکەی کزدووە لە باکووری عێراق.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ئەو ئەندامانەی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی سوپای تورکیاو دەزگای ھەواڵگریی ئەم وڵاتە ناس کران و ھێرشیان کرایە سەر.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وتووشیەتی: دوو ئەندامی پەکەکە پێشتر لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی پەنجەی ھەورەتریشقە لە باکووری عێراق ناس کرابوون و یە ھۆی کۆپتەرەکانی ئاتاکەوە کرانە ئامانج.
ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژولای ٢٠١٥دا پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .