پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی دیکەی بەهێزی بەفر و باران دەستپێبکاتەوە
که‌شناسی ناسراوی عێراقی پێشبینی ده‌ستپێکردنی شه‌پۆلێکی دیکه‌ی به‌فر و بارانی کرد و ئاشکرایکرد، شه‌پۆله‌که سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه.
سادق عەتییە له پۆستێکدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، نوسیویەتی پێشبینی دەکرێت " نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی دیکه روو له ناوچه‌که ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه شه‌پۆلێکی دیکه‌ی بارابارین به رێژه‌ی جیاواز عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه. وه‌ک پیشبینیشی کرد، له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت".
ناوبراو باسی لەوەشکرد، پێشبینی ئه‌و شه‌پۆله بۆ ناوچه‌کانی "ئه‌نبار، بیابانی نه‌جه‌ف، نخێب و زۆربه‌ی ناوچه بیابانه‌کانی سه‌ماوه لاوازن".
هه‌روه‌ها وتی "ره‌وشی که‌شوهه‌وا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، ته‌نیا پارێزگاکانی هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی و باکووری نه‌ینه‌وا نه‌بێت، که بارانبارین له‌و ناوچانه تا رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌کانیش به‌فر ده‌بارێت".
سادق عه‌تییه بۆ هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ش به‌م شێوه‌یه هۆشداری ده‌دات:
-بارانی به‌لێزمه له ناوچه و شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بارێت.
- هاتنی شه‌پۆلی لافاو له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌کانی میسان و واست به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارین.
- به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌کان، که پێشبینی ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر بێت.