حەشدی شەعبی گەیشتە نزیک چیای حەمرین
کانونی یهکهم 26, 2021 15:44 Asia/Tehran
هێزێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە و میحوەری باکوری حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچە سنورییەکانی زنجیرە چیای حەمرین کرد.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، پلانەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە دانراوە و لە پێنج میحوەرەوە جێبەجێکراوە و ئامانج لێی دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش بووە لەو ناوچانەی کە تیایاندا هێرشدەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی.
مانگی رابردوو حکومەتى عێراق و هەرێم رێککەوتن بە هاوبەشی لەو سنورانەى شانە نوستووەکانى داعشی لێماوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا ئەو بریارە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.