کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە باشووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404444-کرانە_ئامانجی_کاروانێکی_پێداویستییەکانی_سوپای_تیرۆریستی_ئەمریکا_لە_باشووری_عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لۆجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە پارێزگای نوسەننای باشووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2022 05:46 Asia/Tehran
  • کرانە ئامانجی کاروانێکی پێداویستییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە باشووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لۆجستیکیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە پارێزگای نوسەننای باشووری عێراق.

کەناڵی ھەواڵیی «سابرین نیوز» ڕایگەیاند، ئەم کاروانە لە کلتی تێپەڕین لە شاری «سەماوە»ی ناوەندی پارێزگای موسەننا ھێرشی کراوەتە سەر.

کەناڵی «سابرین نیوز» ئاماژەی نەکردووەتە وردیاتی زیاترو ڕادەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشەی سەر لەشکریانی ئەمریکی.

کاروان و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشیان کراوەتە سەر.

زۆرێک لە خەڵک و گروپە عێراقییەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی لە بارەی کشانەوەی ئەم ھێزانە تێپەڕاندووە.