یەشداریی شکۆمەندانەی عێراقییەکان لە نەریتی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس»
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404461-یەشداریی_شکۆمەندانەی_عێراقییەکان_لە_نەریتی_ڕێزنان_لە_سەرداری_شەھید_سولەیمانی_و_ئەبومەھدی_موھەندیس
سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا جەختی کرد: نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەبمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» بە بەشداریی شکۆمەندی تاک بە تاکی جەماوەری عێراق بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2022 10:57 Asia/Tehran
  • یەشداریی شکۆمەندانەی عێراقییەکان لە نەریتی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس»

سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا جەختی کرد: نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەبمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» بە بەشداریی شکۆمەندی تاک بە تاکی جەماوەری عێراق بەرپا کرا.

«موجتەبا کەریمی» سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس وتی: جەماوەری عێراق بۆ بەشداری کردن لە دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» لە چاو یاڵی ڕابردوو شۆرو ھۆگرییەکی زیاتریان پیشان دا.

سەرکۆنسولی ئێران لە کەربەلا وتیشی: سەرکۆنسولگەریی ئێران و ھێزەکانی حەشدی شەعبی نەریتێکی شکۆمەندیان لە پارێزگاکانی بابیل و کەربەلا بەرپا کردو ڕێزیان گرت لە یادو ناوی ئەم دوو شەھیدە مەزنەی بەرەی خۆڕاگری.

«موجتەبا کەریمی» ھەروەھا وتیشی: جەماوەری عێراق بە بەشدارییان لە  دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە سەرداری شەھید «سولەیمانی» و «ئەبومەھدی موھەندیس» ڕق و بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە داگیرکەرانی ئەمریکی دەربڕی.