خۆپیشاندانی عێراقییەکان بۆ نەیارەتی لەگەڵ ھەڵبژێردرانی دووبارەی سەرۆکانی ھەر سێ دامەزراوەکەی وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404771-خۆپیشاندانی_عێراقییەکان_بۆ_نەیارەتی_لەگەڵ_ھەڵبژێردرانی_دووبارەی_سەرۆکانی_ھەر_سێ_دامەزراوەکەی_وڵات
جەماوەری عێراق بۆ نەیارەتی لەگەڵ ھەڵبژێردرانی دووبارەی سەرۆکانی ھەر سێ دامەزراوەکەی وڵات دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2022 15:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی عێراقییەکان بۆ نەیارەتی لەگەڵ ھەڵبژێردرانی دووبارەی سەرۆکانی ھەر سێ دامەزراوەکەی وڵات

جەماوەری عێراق بۆ نەیارەتی لەگەڵ ھەڵبژێردرانی دووبارەی سەرۆکانی ھەر سێ دامەزراوەکەی وڵات دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، جەماوەری عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق و ھەڵدانی دروشم نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ ھەڵبژێردرانی دووبارەی سەرۆکانی ھەر سێ دامەزراوەکەی وڵات ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە بەرپا کرا کە «موحەممەد حەلبوسی» لە کۆیوونەوەی دەستپێکی پەرلەمانی عێراق ھەمیسان وەکو سەرۆکی ئەم پەرلەمانە ھەڵبژێردراو ھەروەھا باسی ھەڵبزێردرانەوەی «بەرھەم ساڵح»یش دەکرێ وەکو سەرۆک کۆماری عێراق.

لە ئێستادا ھەڵسوڕاوانی سیاسی لە عێراق داوای بەرپاکرانی خۆپیشاندانی بەربڵاو دەکەن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەڵبژێردرانی دووبارەی سەرۆکی ھاوپەیمانی «تەقەدوم» وەکو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.