پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەدر لەگەڵ نوری مالیکی
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدری عێراق لەگەڵ کەسایەتییە جۆربەجۆرە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لەوانە نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا‌و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەلەفۆن وتووێژی کرد.
نوسینگه‌ی ره‌وتی سه‌در وای بڵاو کرده‌وه کە، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه «موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له «مه‌سعود بارزانی» سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و، «نوری مالیکی» سه‌رۆکی ھیاوپەیمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، «محه‌مه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سەروەریی نیشتیمانی ئه‌نجام داوه.
ئەمەو له‌لایه‌کی دیکه‌وه، باره‌گای بارزانیش ھەر لەم پەیوەندییەدا وای بڵاو کردووەته‌وه کە، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانییه‌وه کردووەو له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە.
جێگای ئامتاژەیە سەریباری تێپەڕینی پێنج مانگ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ھێشتا دەوڵەتی تازە لەم وڵاتەدا پێک نەھاتووە.