ئادار 16, 2022 09:38 Asia/Tehran
  • بنکەکەی موساد لە ھەولێر مەکۆی ڕاکێشانی دەست و پێوەند بۆ تیرۆر کردنی پسپۆڕە ناڤۆکییەکانی ئێران بوو

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە پارێزگای دیالەی عێراق ڕایگەیاندووە کە بنکەکەی موساد لە ھەولێر مەکۆی ڕاکێشانی دەست و پێوەند بوو بۆ تیرۆر کردنی فەرماندەرانی حەشدی شەعبی و پسپۆڕە ناڤۆکییەکانی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جەبار مەعموری» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە پارێزگای دیالەی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە بوونی بنکەکانی موساد لە ھەولێرو ناوچەکانی دیکەی عێراق ھۆکاری نیگەرانیی تێکڕای جەماوەری ئەم وڵاتەیە، وتی: ھەموو ڕۆژێک ڕاستیگەلێکی گرینگ و مەترسی دارتر لە بارەی بنکەکەی موساد لە ھەولێر ئاشکرا دەبێت.

مەعموری جەختی لەوەش کردەوە کە، دەبێ بیروڕای گشتی لە بارەی بنکەکانی موساد لە ھەولێر ڕوون بکرێتەوەو لێکۆڵینەوەی خێرا لەم پەیوەندییەدا ئەنجام بگرێت، چونکو یاسای بنەڕەتیی عێراق نەیاری ھەرچەشنە ئامادە بوونێکی زایونییەکانە لە خاکی ئەم وڵاتەدا.

جێگای ئاماژەیە ھەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بنکەی موساد لە ھەولێری عێراق ئەوەی دەرخست کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دابین کردنی ئاسایشتی خۆی تەواو مکوڕەو ھەر کردارێک کە ئاسایشتەکەی بخەوشێنێت بێ وەڵام نامێنێتەوە.

سەرپەیڤ