ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کەوتە چوارشەممەی داھاتوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406547-ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆماری_عێراق_کەوتە_چوارشەممەی_داھاتوو
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاتی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتەی خستە چوارشەممەی حەوتەی داھاتوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2022 16:06 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کەوتە چوارشەممەی داھاتوو

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاتی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتەی خستە چوارشەممەی حەوتەی داھاتوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراق کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاتێگ فەرمی دەبێت کە لانیکەم ٢٢٠ نوێنەر لە تێکڕای ٣٢٩ نوێنەر بەشداری کۆبوونەوەکە بن، بەڵام ژمارەی نوێنەرانی ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەنیا ٢٠٢ کەس بوون لە کاتێکدا کە ١٢٧ نوێنەری دیکە خۆیانیان لە قەرەی بەشداری کردن لە دانیشتنەکە نەدا.

گرینگترین بەشداری نەکەرانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، بە ڕیز چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان بە سەرۆکایەتیی ھادی عامری، نوری مالیکی و قەیس خەزعەل و ھەروەھا یەکێتیی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و کۆمەڵێک لە تاقمە سەربەخۆ عەرەب و تورکمان و کریستیان و تەنانەت سوننەکان بوون.

گزینگترین کەسایەتیگەلێکیش کە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی خۆیانیان کاندید کردووە، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئێستاو «ڕێبەر ئەحمەد» پاڵێوراوی پارتی دیموکراتن.