کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسیەکانی عێراق بەرامبەر بە دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406549-کاردانەوەی_کەسایەتییە_سیاسیەکانی_عێراق_بەرامبەر_بە_دەرەنجامی_کۆبوونەوەکەی_ئەمڕۆی_پەرلەمان
کاردانەوەی ڕەوت و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە بە ئاستی پێویست نەگەییشت، ھەروا بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2022 17:55 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسیەکانی عێراق بەرامبەر بە دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان

کاردانەوەی ڕەوت و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە بە ئاستی پێویست نەگەییشت، ھەروا بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی میھر، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە ئاستی پێویست نەگەییشت و ئەندامانی پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوویان وەکو بەرواری تازەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری کرد.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح دوای کۆ بوونەوەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو بە ئامادە بوونی نوێنەرانی نەیاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، بەڕێوە چوو، وتی: یەک لە سێی دەستەبەر مسۆگەر کراو داوا لە ھەمووان دەکەین کە بە دوور لە ھەوڵی سڕینەوەی یەکتر، بەرەو ڕێککەوتن بگەڕێ نەوە.

نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش لە کۆ بوونەەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، وتی: ئەوەی وا ئەمڕۆ ڕووی دا، سەرکەوتنی یەک لە سێی دەسیتەبەر بوو.