تورکیا 200 کیلۆمەتری دووجا لە خاکی عێراقی داگیر کردووە
یەک لە سەرانی ھاوپەیمانیی نەسری عێراق ھۆکاری زێدەخوازیەکانی تورکیا و دزەکردن لەنێو قوڵایی خاکی عێراقی راگەیاند .
تورکیا لەساڵانی رابردوودا بە بیانووی پەکەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر خاکی عێراق کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جھان بووەتەوە .
بە پێی راپۆرتی بەغدا ئەلیەوم ، عەقیل رودەینی لە سەرانی ھاوپەیمانیی نەسری عێراق گوتی : مەودای دیاریکراو 5 کیلۆمەتر بوو کەچی ئێستا تورکیا نەک ھەر 200 کیلۆمەتری دووجا ھاتووەتە نێو خاکی عێراق ، بەڵکوو لە شنگاڵ و باشیقەش بنکەی ھەیە .
رودەینی وتیشی ھەرێمی کوردستان توانایی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەی نیە و حکومەتی فێدڕاڵیش توانایی بەرنگاربوونەوەی تورکیای نیە .
ھەروەھا گوتی : سەرباری بۆردومانەکانی تورکیا ، نە لە نێو کۆڕ و نێوەندە سیاسیەکان و نە لە میدیاکان دا کاردانەوەیەک نیە و پەلاماری سەر عێراق بۆ تورکیا وەک کارێکی مۆڵەت پێدراوی لێھاتووە .