نیسان 09, 2022 23:14 Asia/Tehran
  • بڕیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ سەردانی پارتی و یەکێتی و سەدر

وا بڕیارە وەفدێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بکات.

ئەوەی تەوەری سەرەکی کۆبونەوە و سەردانەکان دەبێت پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و یەکلاکردنەوەی کەسێکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە دوو جار کۆبونەوەی پەرلەمان دواخراوە و نەتوانراوە کاندیدێک بۆ پۆستەکە هەلبژێردرێت.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری نوێ لە عێراق دەنگی 220 ئەندامی پەرلەمان پێویستە و تا ئێستا لە دوو جار کۆبوونەوەی پەرلەمان نەتوانراوە رێژەی یاسایی بۆ ئەم مەبەستە مسۆگەر بکرێت .

هەوڵی نوێی چوارچێوەی هاواهەنگیی بۆ دەربازبوون لەو بن بەستە و پێکهێنانی حکومەت بەشێوەی تەوافوقی لێک ئەدرێتەوە . 

سەرپەیڤ