کۆمەڵ و عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407160-کۆمەڵ_و_عەسائیبی_ئەهلی_حەق_لە_بەغدا_کۆبوونەوە
لە بەغدا شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی کۆمەڵ، ئاماژەیان بەوەکردووە، "خەڵکی هەرێم باجی زۆری حوکمڕانێتی خراپی لە هەرێم داوە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 04:33 Asia/Tehran
  • کۆمەڵ و عەسائیبی ئەهلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە

لە بەغدا شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی کۆمەڵ، ئاماژەیان بەوەکردووە، "خەڵکی هەرێم باجی زۆری حوکمڕانێتی خراپی لە هەرێم داوە".

بە پێی راپۆرتی میدیای فەرمیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ، دوێنێ یەکشەممە  کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق، هەروەها گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار و دۆخی چەقبەستووی وڵاتەکە کراوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، باس لە دۆخی خراپی خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە، کۆمەڵ ئاماژەی بەوەکردووە، "کە سیاسەتی حکومڕانی خراپ لە هەرێم ئەو دۆخەی بەرهەم هێناوە".

جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە دەبێت لایەنە عێراقییەکان ئەوە بزانن، کە خەڵکی هەرێم باجێکی زۆری حوکمڕانێتی خراپی داوە، لە هەر گۆڕانکارییەکدا پێویستە خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و مافەکانی دابین بکرێت و تێکەڵ بە ململانێی سیاسی نەکرێت.

شاندەکەی کۆمەڵی دادگەری ھەروەھا لە بەغدا لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەروک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ھاویەیمانیی نەسر کۆبوونەوە .