نیسان 18, 2022 16:41 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی: گفتوگۆی لایەنەکان دەستپێدەکاتەوە

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانییەکەیان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسی و دوای دوایین دەستپێشخەریی چوارچێوەی هەماهەنگیش، چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ سیاسییەکان دەستپێبکەنەوە.

 عەبدولئەمیر ئەلمەیاحی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێک دا باسی لەوەشکردوە، دوای دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی شیعە و دیاریکردنی سەرۆکی حکومەت لەرێگەی ئەو فراکسیۆنەوە، گفتوگۆ سیاسییەکان دەستپێدەکەنەوە و چاوەڕێ دەکرێت دوای جەژنیش گفتوگۆکان بگەنە ئەنجامێک.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەم کاتەدا نەکراوە، هیچ ئاڕاستەیەکیش نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، بەڵام داواکاری هەیە بۆ ئەوەی بنبەستی سیاسی کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە هاوڵاتیان بەرگەی پەکخستنی پەرلەمان ناگرن لەکاتێکدا حکومەتی کاربەڕێکەریش لە عێراق کە دەسەڵاتەکانی سنودارە و ناتوانێت پڕۆژەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رەوانەی پەرلەمان بکات.

سەرپەیڤ