حیزبوڵڵای عێراق: ئامانجی تورکیا دەست گرتن بە سەر سەرچاوە نەوتییەکانی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407231-حیزبوڵڵای_عێراق_ئامانجی_تورکیا_دەست_گرتن_بە_سەر_سەرچاوە_نەوتییەکانی_عێراقە
گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق، ئامانجی تورکیای لە دەست درێژکارییەکانی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە ھەوڵدان لە ئاراستەی دەست گرتن بە سەر سەرچاوەکانی نەوت و گازی عێراق زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2022 12:16 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای عێراق: ئامانجی تورکیا دەست گرتن بە سەر سەرچاوە نەوتییەکانی عێراقە

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق، ئامانجی تورکیای لە دەست درێژکارییەکانی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە ھەوڵدان لە ئاراستەی دەست گرتن بە سەر سەرچاوەکانی نەوت و گازی عێراق زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، گوڕدانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەست درێژکاریی ئاشکرای تورکیا بۆ سەر سەروەریی عێراق، بە مەبەستی دەست گرتن بەسەر سەرچاوەکانی نەوت و گازی ئەم وڵاتە و کۆنترۆڵ کردنی جاددەی ھەورێشم و دیاری کردنی ئاراستەکەی ئەنجام دەگرێت.

لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا ھاتووە: پێشێل کردنی سەروەریی عێراق مەترسییەکی گەورەیە کە پێویستی بە ھەنگاوێکی بەبڕشتانەو ڕاستەقینەیە لە لایەن بەرپرسانی دەوڵەتی و ھەڵوێستی بەرپرسانەی دەزگا ئاسایشتییەکان و ھەوڵی جەماوەرییە.

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق خوازیاری چالاک کردنی خۆڕاگری و ڕاپەڕینی جەماوەریی بۆ بەرنگار بوونەوەی دەست درێژکاریی تورکیا بوو.