بەغدا، میوانی خولی تازەی دانوستانەکانی تاران و ڕیاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407329-بەغدا_میوانی_خولی_تازەی_دانوستانەکانی_تاران_و_ڕیاز
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق باسی میوانداریی بەغدای کرد بۆ بەرپاکردنی خولی تازەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2022 12:59 Asia/Tehran
  • بەغدا، میوانی خولی تازەی دانوستانەکانی تاران و ڕیاز

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق باسی میوانداریی بەغدای کرد بۆ بەرپاکردنی خولی تازەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز.

دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان لە چەند مانگ لەمەوپێشەوە لە عێراق دەستی پێکراوەو بە ھێنانە ئەژماری دانیشتنەکەی ئەم دواییەش کە ڕۆژی پێنج شەممە لە بەغدا بەڕێوە چوو، ھەردووک لا ھەتا ئێستا پێنج خولی دانوستانیان ئەنجام داوە.

«فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی نیشتیمانیی عێراق بە بێ ئەوەی ئاماژە بکاتە کاتی بەرپاکرانی خولی تازەی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز،، خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان لایەنەکانی عەرەبستان و ئێرانی کە بە میواندارەتیی بەغدا بەڕێوە چوو بە ئەرێنی و باش ھەڵسەنگاند.

«فۆئاد حسەین» پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە دەوڵەتی عێراق ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار دێنێ و لە تەواوی پەیوەندییەکانی بۆ پێکھێنانی دەرفەتێکی لەبار بۆ دروست کردنی ھاوبیروڕایی لە نێوان تاران و ڕیاز کەڵک وەردەگرێت.