فراکسیۆنی بەدر: نەیاری گەڕانەوەی داعشییە سیاسییەکانین بۆ عێراق
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدری عێراق لە سەر دژایەتیی ئەم پێکھاتەیە بۆ گەڕانەوەی داعشییە سیاسییەکان کە بەستێنیان بۆ ھاتنی تیرۆریستانی داعشی بۆ عێراق خۆش کرد، پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی تەقی ئەلئامرلی» سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ گەڕانەوەی داعشییە سیاسییەکان کە بەستێنیان بۆ ھاتنی تیرۆریستانی داعشی بۆ عێراق خۆش کرد، داوای لە ھێزی دادی ئەم وڵاتە کرد کە لێیان خۆش نەبێت و قورسترین سزایان بە سەردا بسەپێنێ.
«ئامرلی» وتیشی: ئێمە بە توندترین شێوە گەرانەوەی داعشییە سیاسییەکان بۆ عێراق لە ڕێگای ئاژاوەنانەوەو ھەڵدانی دروشمی فیرقەیی بەعسییەکان و دەست و پێوەندەکانی ئەلقاعیدە کە بەستێنیان بۆ ھاتنی تیرۆریزم و داعشە تەکفیرییەکان بۆ وڵات خۆش کرد، ئیدانە دەکەین.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر پێشی داگرت: ئێمە گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ ئەو وڵاتەی کە باشترین سەردەمی خۆی بە شەڕو خوێنڕشتن و ھاوکات پاکتاوکردنی ئەوەی وا ئاطاوەچییەکان بەرلە ھەڵاتن بۆ ھوتێلەکانی وڵاتانی عەرەبی قەراخی کەنداوی فارس بە جێیان ھێڵا، قەبوڵ ناکەین.