جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408044-جەختی_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لە_سەر_پەرە_پێ_دانی_ھاوکاری_لەگەڵ_ئێران
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری جۆربەجۆردا پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2022 06:34 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ ئێران

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری جۆربەجۆردا پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «موحەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی تازەی ئێران لە بەغدا، وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی دوو قۆڵیی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەرە پێ دانی پەیوەندیەکانی لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی جەماوەری ھەردووک وڵاتی دراوسێ زانی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا وێڕای ئاواتی سەرکەوتن خواستن بۆ باڵوێزی تازەی ئێران لە ئەرکەکەی دا، خوازیاری ھەنگاوی دیپلۆماسی بوو لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان بۆ دابین کردنی بەڕزەوەندییەکانی ھەردووک نەتەوەکە.

باڵوێزی ئێرانیش ستایشی ھەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات و پەرە پێ دانی ڕێگاکانی ھاوکاریی ھاوبەش لە تەواوی بوارەکاندا.