May 20, 2022 11:34 Asia/Tehran
  • حاکم زاملی: حه‌وته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌خرێته‌ کارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌

«حاکم زاملی» جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کرا، حه‌وته‌ی داهاتوو پرۆژه‌یاساکه‌ ده‌خرێته‌ کارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌کرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «حاکم زاملی» جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پێی د اگرت: پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گرینگیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا کە هه‌نگاوه‌کانی ئاسایی کردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌که‌ روی له‌زیادبوون کردووه‌، گه‌لی عێراق چاوه‌ڕوانی رێکاره‌کانی پەرلەمان ده‌کات بۆ ده‌رکردنی ئه‌و یاسایه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش سووره‌ له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌پرۆژه‌یاساکه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌نوێنه‌رانی گه‌ل چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.

وتیشی: له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کراوەو له‌ئێستاشدا ئاراسته‌ و هه‌ڵوێستێکی نیشتمانی جێگیر هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کیانی زایونی و هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی پرۆژه‌یاساکه‌ش جێبه‌جێ ده‌کرێن.

جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاشکراشی کردووه‌، ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دوشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی حەوته‌ی داهاتوو ته‌رخان ده‌کرێت بۆ کۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌مه‌رجێک دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت بۆ په‌سه‌ندکردنی.

«حاکم زاملی» داواشی له‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران کرد، له‌ دانیشتنی ده‌نگدان سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاماده‌بن،دیارە نه‌وه‌کانی داهاتووش پێگه‌ی مێژوویی ئه‌و که‌سانه‌ له‌بیر ناکه‌ن که‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاسا زۆر گرینگه‌ ده‌ده‌ن.

سەرپەیڤ